عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هاوردەکردنی هێلکەی تورکی بە بەهای 66 ملیۆن دۆلار
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

هاوردەکردنی هێلەکە لە تورکیا بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق لە ماوەی کانوونی دووەمی 2025 تا ئێستا، بە بەهای 66 ملیۆن دۆلار هێلکەی لە تورکیا هاوردە کردووە و بەمەش پلەی یەکەمی لە لیستی وڵاتانی هاوردەکاردا گرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی هێلکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوورییەوە لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ، بەڵام لە ماوەی 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵ عێراق لە پلەی یەکەمی گرتووە لە ڕیزی ئەو وڵاتانەی هێلکەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.
بڵاوکراوی فەرمی: بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی ئیجە، عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە هێلکەی لە تورکیاوە هاوردەکردووە بەهای 66 ملیۆن دۆلار. لە ماوەی نێوان کانووی دووەم تاوەکو ئابی ئەمساڵ.
زانیاریی زیاتر: هەر بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەکە، ڕووسیا بە 45 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەم دێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بە 17 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەم و کازاخستان بە 16 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم دایە. ئیمارات و ئیتاڵیاش بە 15 و 14 ملیۆن دۆلار، بەدوای یەکدا لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی لیستەکەدان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






