قەتەر هەفتەی داهاتوو میوانداری لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی دەکات
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

قەتەر میوانداری کۆبوونەوەی میوانداری لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی-ئیسلامی دەکات
ئاڤا نیوز
لەسەر بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، قەتەر میوانداری لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی-ئیسلامی دەکات بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-9-9، ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیی حەماسیش کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەکە کوژران و برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی قەتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-9-11، ڕایگەیاند، دەوحەی پایتەخت ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، میوانداری لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی-ئیسلامی دەکات، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لووتکەیە دوای بانگهێشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کە سەرکردە عەرەبی و ئیسلامییەکان لەخۆبگرێت، بە ئامانجی هەماهەنگیکردنی هەڵوێستە هاوبەشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە هەرێمییەکانی هێرشەکە.
ئەمەش بزانە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفۆن لەگەڵ میری قەتەر قسەی کرد و ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆ ئیسرائیل پێشهاتێکی مەترسیدارە و دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتی هەڵوێست دژی وەربگیرێت، ئاشکراشی کرد کە عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






