خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، لابردن و زیادكردن لە فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك كارا دەكرێن

شەیری بکە لە:
خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، لابردن و زیادكردن لە فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك كارا دەكرێن

نموونەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، لابردن و زیادكردن لە فۆرمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك بەشێوەی ئەزموونی لە پارێزگای واست كارا كران و لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە هەموو پارێزگاكان بەكردەیی كارا دەكرێت.

وێنە گەورەكە: ئێستا پڕكردنەوەی خۆڕایی فۆرمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك لە ئەپڵیكەیشن لە سەرجەم عێراق وەستاوە، هاوكات هیچ كام لە خزمەتگوزارییەكانی بەردەست نین، هاووڵاتیان لەمەودوا بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، دەبێت بڕی 10 هەزار دینار بدەن، پارەدانەكەش لەڕێگەی ڤیزاكاردەوە دەبێت.

لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە ئەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاندووە، خزمەتگوزارییەكانی سڕینەوە، لابردن و زیادكردنی ئەندام لە فۆرمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك، لە ڕێگەی ئەپی تایبەتەوە بەشێوەی ئەزموونی لە پارێزگای واست كارا كرا و لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە هەموو پارێزگاكان بەكردەیی كارا دەكرێت.

حەنوون باسی لەوەشكردووە، ئەپەكە كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەكات لەڕێگەی مۆبایلەكانیان مامەڵەكانیان دەستكاری بكەن بێ ئەوەی پێویست بكات سەردانی بنكەكانی دابەشكردنی خۆراك بكەن، ئەوەش هاریكارە لە ڕێگریكردن لە ماندووبوون و نەهێشتنی ڕۆتینات و بەفیڕۆدانی كات.

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی گشتیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەكاتی بەردەستبوونی پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك، نزیكەی 86%ـی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان فۆرمەكەیان پڕكردووەتەوە. ئەوانەشی تا ئێستا پڕیان نەكردووەتەوە، پەلە بكەن لە تەواوكردنی مامەڵەكانیان، چونكە بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕێت و ناویان لە لیستی دابەشكردنی خۆراك دەسڕێتەوە.

ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی پسوولەی خۆراك بووەتە ئەلیكترۆنی، هەر هاووڵاتیەك لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە كەمتەرخەم بێت، ئەوا ناوی لە پسوولەی خۆراك دەسڕێتەوە و، بریكارەكانی خۆراكیش پێویستە ئەو خۆراكەی كە لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرنەگیراوە و لەلایان ماوەتەوە، بیگەڕێننەوە كۆگاكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە پارێزگاكان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ