کاردانەوەکان بەرامبەر بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیانپێکرد، ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 ئەیلوول

دیمەنی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هەریەک لە سعوودیە و فەرەنسا پێشوازی لە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش بە تووندی ڕەتیدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بڕیارەکە کرا، بڕیارەکە لە لایەن 142 دەوڵەتەوە پشتیوانی لێکرا، 10 دەوڵەتی دژی بوون، 12 دەوڵەتیش مافی بێدەنگیان بە کارهێنا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: بە سەرکردایەتی فەرەنسا و سعوودیە، 142 دەوڵەت پشتیوانییان لە " بەیاننامەی نیویۆرک" کرد بۆ چارەسەری ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ، پێکەوە ڕێڕەوێک دیاری دەکەین بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ گەڕانەوە و پەشیمانییەک لەم بڕیارە بوونی نابێت.
لە لایەکی دیکەوە: حوسێن شێخ، جێگری سەرۆکی فەڵەستین لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: بە بڕیارێکی مێژوویی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل نرا، داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین وێنایەکی گەورە بوو بۆ پشتیوانیکردن لە مافی گەلی فەڵەستین لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئیسرائیل زۆر بە تووندی بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە و بە هەموو شێوەیەک دژی دەبێت و بڕیارەکەی بە بڕیارێکی سیاسی و دژ بە ولاتەکەی ناو برد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





