لەسەر فەرمانی سوودانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە مردنی شێخ قەرەغولی پێکدەهێنرێت
- عێراق
- 13 ئەیلوول

وێبە؛ ئیمام و وتارخوێنی مزگەوت، شێخ عەبدولستار قەرەغولی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەینێت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ئەندامێتی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکهێنراوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی مردنی ئیمام و وتارخوێنی مزگەوت، شێخ عەبدولستار قەرەغولی.
چیرۆکی سەرەکی: هەینی 12-9-2025، مامۆستایەكی ئایینی بەناوی شێخ عەبدولستار قەرەغولی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی كەریم ناسڕ لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا، لەناو مزگەوتەكە لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كرایەسەر و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەییەکە، فەرمانەکە جەختی لەسەر "خێراکردن لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی دادپەروەری" کردووەتەوە.
- سوودانی، بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، دووپاتیکردووەتەوە "حکومەت سازش ناکات لە لێپرسینەوە لە هەر لایەنێک کە لێکۆڵینەوەکان کەمترخەمی یان تێوەگلانی لە ڕووداوەکەدا بسەلمێنێت"، جەختیشی لە "گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دژی هەر کەسێک کە کەمترخەمییەکەی بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان بسەلمێنرێت" کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ هەینی ڕایگەیاندبوو ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی کوشتنی شێخ قەرەغولی دەستگیرکراون، لەکاتێکدا سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوەدابوو کە پێش مردنی، ناکۆکییەکی زارەکی لەگەڵ نوێژخوێنان دروستبووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






