بەهۆی بوونی حاڵەتێكی گوماناوی 30 پاسی عومرەكاران لە دەروازەی عەرعەر وەستێنراون

شەیری بکە لە:
بەهۆی بوونی حاڵەتێكی گوماناوی 30 پاسی عومرەكاران لە دەروازەی عەرعەر وەستێنراون

ڕاگرتنی ژمارەیەک پاسی حەجخوازان بەمەبەستی پشکنین

ئاڤا نیوز

بەهۆی گومانی بردنی ماددەی قەدەغەكراو بۆ سعودییە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە دەروازەی سنووری عەرعەر دروستبووە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش تایبەت بە ئاڤا دەڵێت، بەهۆی ئەو پێشهاتە پتر لە 30 پاسی گواستنەوەی عومرەكاران لە نۆرەی پشكنینی دەروازەكە گیریان خواردووە.

وێنە گەورەكە: پێشتر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق هۆشداری بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی عومرەكاران دا یاخود ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەچن، كە بە هیچ جۆرێك كەرەستە و ماددەی قەدەغەكراو نەبەنە نێو خاكی سعوودیە، بەو پێیەی سعوودیە مافی خۆیەتی ڕێكاری توند بەرامبەر هەرجۆرە سەرپێچییەك بگرێتە بەر، بەڵام كەسانێكی تاوانكار شەوی ڕابردوو هەوڵیان داوە لەڕێگەی وشكانی، دەرفەت لە قەرەباڵغی دەروازەی سنووری عەر عەر وەربگرن و بەهۆی گومانكردن لە بوونی حاڵەتێكی لەمجۆرە، پشكنینەكان بە دیوی سعوودیەی دەروازەكە چڕتر كراوە.

لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت بەوەی كە ژمارەیەك عومرەكاری كورد لە نۆرەی پشكنین لە دیوی سعودییە ماونەتەوە، وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كرد و دەردەكەوت لە دیوی عێراقی دەروازەی عەر عەر هیچ قەرەباڵغییەک نییە و ئەوەی هەیە لەدیوی سعودییە، هۆكارەكەی ئەوەیە كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی عێراقی وەك پێویست پابەند نەبوونە بە یاسا و ڕێساكانی وڵاتی سعودییە.

پێدراوە ڕاستەکان: كەسانێكی تاوانكار هەوڵیان داوە ماددەی قەدەغەكراو ببەنە نێو خاكی سعودیەوە، بۆیە هێزە سنوورییەكانی دەروازەی سنووریی عەرعەر پشكنینەكانیان چڕتركردووەتەوە، بەهۆیەوە ئێستا نزیكەی 30 پاس لە دیوی سعودییە گیریان خواردووە و قەرەباڵغی دروستبووە.

خاڵی ئەرێنی: ستوونی جەختی كردەوە لەوەی، هەموو كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێسا و یاساكانی وڵاتی سعودییەن و تاكو ئێستا هیچ سەرپێچییەكیان نەبووە، دڵنیاییش دەدەینە كەسوكاری عومرەكاران و ئەوانەش كە بەنیازن بچنە عومرە، هیچ گرفتێك بۆ عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دروست نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ