
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای کرد، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات، جەخت لە ئامانجە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە بەردەوامە و لە دووەم ساڵی نزیک دەبێتەوە و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە چرتڕ کردووەتەوە و دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل هیچ دەرئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە و تەنانەت ئاڵۆزیی تێکەوت دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر لە هەفتەی ڕابردوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد، ''مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەم هەفتەیەدا گەشت بۆ ئیسرائیل و بەریتانیا دەکات لە نێوان ڕۆژانی 13 بۆ 18ـی ئەم مانگە''.
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، '' ڕۆبیۆ ڕۆژی شەممە 13ـی ئەیلوول بەرەو ئیسرائیل دەچێت و پرسە فراوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و پرسە تاوتوێی دەکات، جەخت لە ئامانجە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکاتەوە، لەوانە ڕێگریکردن لە حوکمی حەماس لە غەززە''.
بۆچی گرنگە: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانی چرتڕ کردووەتەوە، هاوکات ڕۆژی 9 ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسی لە شارى دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆردومان کرد و ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا و گرژییەکانی زیاتر کرد.
ئەمەش بزانە: 16ـی ئەیلوولی 2025 بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بەریتانیا بکات ڕۆبیۆش لەگەڵی بچێت و سەردانەکەیان لە 18ی ئەیلوول کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






