کردنەوەی هێڵی گواستنەوەی دیالە - سلێمانی، نیگەرانی لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کردنەوەی هێڵێکی نوێی گواستنەوەی سەرنشین لە نێوان دیالە و سلێمانی، ناڕەزایەتی و نیگەرانی شۆفێرانی هێڵی بەغدا - سلێمانی لێکەوتووەتەوە، لە کاتێکدا بەرپرسانی گواستنەوەی سلێمانی کردنەوەی ئەم هێڵە بە یاسایی دەزانن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: حەمە کەریم ئەحمەد، یەکێک لە شۆفێرانی هێڵی بەغدا - سلێمانی، بە تووندی ڕەخنە لە کردنەوەی هێڵەکە دەگرێت و بە "ناحەقی" ناوی دەبات. بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ناچارین گەراجی سلێمانی بەجێبهێڵین، چونکە کردنەوەی هێڵی دیالە نایاساییە و نەفەرمان کەم دەبێتەوە." وتیشی کە ئەم هێڵە "بە ناوی ئاسایش کراوەتەوە بۆ ئەوەی شوفێران نەتوانن ڕەخنە بگرن."

لەلایەکی دیکەوە: شۆفێرانی هێڵی دیالە - سلێمانی جەخت لەسەر یاسایی بوونی کارەکەیان دەکەنەوە و دەڵێن کە "کردنەوەی ئەو هێڵە تەواو یاسایە و ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراقی هەیە."

لێدوانی فەرمی: جەمیل کەمال، بەڕێوبەری گشتی گواستنەوەی سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند "ئەم هێڵە مۆڵەتی هەیە و هەموو خاوەن ئۆتۆمبێلەکان بەڵێنیان پێ پڕکراوەتەوە بۆ ئەوەی نەفەری بەغداد سەر نەخەن." هەروەها وتیشی "هەر ئۆتۆمبێلێک سەرپێچی بکات بە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار غەرامە دەکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ