هۆشدارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ کاندیدەکان

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ کاندیدەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەر کاندیدێک پابەندی ماوەی دیاریکراوی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت و پێشوەخت دەست بە بانگەشە بکات، تووشی سزای پێبژاردن و سزای تر دەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بکرێت، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، چاوەڕێش دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.

لێدوانی فەرمی: هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، لە ئاستی هەموو پارێزگاکان لیژنە بۆ چاودێری پێشێلکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێکهێنراون، دیارترین پێشێلکاریش بانگەشەی پێشوەختی کاندیدەکانە پێش وادەی فەرمی کە کۆمیسیۆن دیاریدەکات، ئەوەش وادەکات کاندیدەکان بە پێبژاردنی دارایی و ڕێکاری یاسایی دیکە سزابدرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ