مۆساد داوایەکی نەتانیاهۆی بۆ کوشتنی سەرکردەکانی حەماس ڕەتکردووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئەیلوول

دیمەنی دوای بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لە ئاسمانەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل دژایەتی خۆی بۆ کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر دەربڕیووە و داوای نەتانیاهۆی بۆ ئۆپەراسیۆن لە نێو قەتەر ڕەتکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لەناکاوی کردە سەر سەرکردەکانی حەماس و شاندی دانوسانکار لە دەوحە، سەرەڕای کوشتنی پێنج ئەندام، بەڵام شکستی هێنا لە کوشتنی سەرکردەکانی حەماس.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە پێی ڕاپۆرتێکی واشنتن پۆست، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێش ئەوەی هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، داوای لە دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی کردووە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی و مەترسیدار ئەنجام بدەن و سنووری قەتەر ببەزێنن و لە نێو دەوحە سەرکردەکانی حەماس بکوژن، بەڵام دەیڤد بارنیا، سەرۆکی مۆساد دژایەتی خۆی بۆ کوشتنی سەرکردەکانی حەماس دەربڕیووە و ڕایگەیاندووە، کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی و تێکدانی پلانی دەزگاکەی لە قەتەر، کە تەنیا ڕێگەی بەردەوامی دانوستانە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: لە مشتوومڕی تووندی نێوان نەتانیاهۆ و بارنیا، سەرۆکی مۆساد داواکەی نەتانیاهۆی دژ بە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زانیووە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە بەرامبەردا ڕەتیکردووەتەوە مۆساد بەشدار بێت لە ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیەدا، دوای ڕەتکردنەوەی داوای لە لایەن دەزگای هەواڵگرییەوە نەتانیاهۆ فەرمانی بە هێزی ئاسمانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە و 15 فڕۆکەی جەنگی ئامادە کراون و بەشداربوون لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





