
دیمەنی بەنداوی دهۆک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی ماستەرپلانی گەشتیاری لە بەنداوی دهۆک جێبەجێ دەکرێت، بەشێکی زەوییەکەی بۆ خواردنگە، کافتریا و سەوزایی تەرخاندەکرێت، بەمنزیکانە کۆرنیشێک لە بەشێکی بەنداوەکە دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەنداوی دهۆک یەکێکە لە چوار بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان و توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، کاریگەریی گەورەی لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان و بووژانەوەی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ هەیە، کار لەسەر ئەوە دەکرێت لەڕووی گەشتیاریەوە سوود بگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک؛ بە ئاڤای گوت، "چەند ڕێکارێکی کەم ماوە دەست بە دروستکردنی کۆرنیشێک لەسەر بەنداوی دهۆک دەکرێت، دواتر ماستەرپلانی گەشتیاری لە بەنداوەکە ڕادەگەیێنرێت، بەشێکی زەوییەکە بۆ پڕۆژەی گەشتیاری جیادەکرێتەوە و وەبەرهێنان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی پڕۆژە لەسەر ئەو زەوییانە جێبەجێ بکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی دهۆک، دەکەوێتە باکووری شاری دھۆک، لە ساڵی 1988 بە مەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ کشتوکاڵ کردن بنیادنراوە، بەزییەکەی 60 مەترە و درێژییەکەی 600 مەترە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






