
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا، وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، سەرۆکوەزیران بارزانی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا دەست بە پرۆسەکە بکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە، ڕایگەیاند سبەی سێشەممە یەکەم کۆبوونەوە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: سەرەتا لەڕووی ئەندازیارییەوە دەست بە ئامادەکاری دەکرێت و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەوبارەیەوە دەکرێن بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی پێویست بە شارەوانییەکان و بەشەکانی نەخشەدانان بۆ ئامادەکاری و کەشفی زەوییەکان لە سنووری شارەوانییەکان، ئەم پرۆسەیەش شەش بۆ هەشت مانگی دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری پێدانی زەوی سەرجەم فەرمانبەرانی هەمیشەیی مەدەنی و سەربازی سوودمەندنەبوو دەگرێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 200 هەزار کەسە و لە سنووری کارکردنیان زەوی وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






