کۆبوونەوەی ئامادەکاریی لووتکەی عەرەبی - ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئەیلوول

دیمەنی ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کارەکانی کۆبوونەوەی ئامادەکاریی لووتکەی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە دەوحە بەڕێوەچوو، ئەمەش دوابەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر.
چیرۆکی سەرەکی: دەوحەی پایتەختی قەتەر، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 14 و 15ـی ئەیلوول، میوانداری لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی دەکات، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر. ئەمڕۆش بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ماجد بن محەممەد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، بەستنی لووتکەکە گوزارشتە لە پشتیوانییەکی بەرفراوانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ دەوحە، جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی تەواوەتی ئەم وڵاتانە دەکاتەوە بۆ تیرۆری دەوڵەتی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.
لەهەمان کاتدا: وتەبێژەکە وتی، ئەم لووتکە نائاساییە پڕۆژەبڕیارێک سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوڵەتی قەتەر تاوتوێ دەکات، کە لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، پێشکەش کرا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بەو سەرکردانەی بەشدارن لە لووتکەکە، هەریەک لە عێراق و ئێران بەشداری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و مەسعود پزیشکیانیان پشتڕاست کردەوە، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە سەردانی دەوحە دەکات، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو 2025-9-9، ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیی حەماسیش کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەکە کوژران و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






