
دیمەنی بەنداوی دووکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو بۆ پارێزگای سلێمانی بەمنزیکانە جێبەجێ دەکرێت و کێشەی 20 تا 25 ساڵی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەکات.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی دووكان - سلێمانی، پرۆژەیەكی دیكەی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستانە، پرۆژەکە لەڕووی جۆر و کوالێتییەوە هاوشێوەی پرۆژەی ئاوی خێرای هەولێرە، ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوییە لە گەڕەکەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەیەکی درێژ.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارەکانی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی تەواو بووە لە ماوەیەکی نزیک پڕۆژەکە ڕادەگەێنین و کارەکانی دەستپێدەکات، بە تەواو بوونی پڕۆژەکە کێشەی 25 تا 30 ساڵی کەمئاوی سلێمانی چارەسەر دەکات.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە بڕیارە لەماوەی ساڵ و نیوێک تەواو بکرێت، زیاتر لە 293 ملیۆن دۆلاری بۆ دانراوە، پڕۆژەکە لە دوو هێڵی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو پێکهاتووە کە درێژیی هەریەکێکیان 61 کیلۆمەترە و کۆی درێژیی هەردوو بۆرییەکە دەگاتە سەرووی 120 کیلۆمەتر، تیرەی هەر بۆرییەک مەترێک و چل سانتیمەترە و ئاو دەگەیەنێتە سێ وێستگەی سەرەکی لە سلێمانی.
بۆچی گرنگە: بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دەپاڵێوێت، ڕۆژانە نزیکەی 480 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دابین دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ، بەهۆی دواکەوتنی بودجە ماوەی مانگێک کارەکانی ڕاوەستا، بەڵام ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە 15%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەڕع