
ساتی سوتاندنی ماددەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 571 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیش و هێرۆینی لە سنووری هەولێر لەناو برد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 14-9-2025، لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان، هەستان بە سووتاندن و لەناوبردنی بڕی 571 کیلۆ و 466 گرام لە ماددەی هۆشبەر لە سنووری هەولێر.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەرکان بیبانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، تەواوی ماددە هۆشبەرەکان هی سنووری پاریزگای دهۆکە، لە ماوەی ڕابردوو ڕەوانەی دادگە تایبەتەکانی کەتن و تاوان کراوە و ئەمڕۆ لەناودەبردرێن.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، بەم شێوەیەن: 79 کیلۆ و 992 گرام کریستاڵ، شەش کیلۆ و 800 گرام مەریجوانە، 149 کیلۆ و 872 گرام هێرۆیین، 39 کیلۆ و 200 گرام حەشیش، 51 کیلۆ کریستاڵی شل، 29 کیلۆ و 553 گرام تلیاک، 81 کیلۆ و 575 گرام حەبی کەپتاگۆن، 126 کیلۆ و 737 گرام حەبی ترامادۆل، یەک کیلۆ و 287 ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر.
زانیاریی زیاتر: لەو بڕە ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەرداگیراوە، پارچەیەک مافور هەبووە کە بە ماددەی هۆشبەر ڕووپۆشکراوە و 5 کیلۆ و 500 گرامی تێدا بووە، 30 هەزار و 755 شیت حەبی لەناو 173 پاکەت دەستیان بەسەردا گیراوە، کۆی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان بە 571 کیلۆ و 446 گرام دەخەمڵیندرێن، لەناوبران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






