ئاڤا نیوز
ئافرەتێکی دووگیان و سێ منداڵی خەڵکی ڕانیە، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و تووشی کێشەی دارایی بوون، لە پارکێکی شاری هەولێر بێ ماڵ و حاڵ مانەوە. دوای ئاگادارکردنەوەی، پارێزگاری هەولێر، دەستبەجێ تیمی تایبەتی ڕەوانە کرد بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و پێداویستی بۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: هاوسەری ئەم ئافرەتە خاوەنی کۆگایەکی هاوشێوەی ئەمازۆن بووە لە سلێمانی و کەلوپەلی لە دەرەوە هێناوە. لەنێو ئەو کەلوپەلانەدا، چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی ئاڵتوون هەبوون کە بە وتەی ژنەکە، "نەیانزانیوە هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە."
چی ڕوویدا: پێنج مانگ لەمەوبەر، کارمەندانی ئاسایش بە جلی مەدەنییەوە سەردانی دوکانەکەیان دەکەن و پرسیاری ئامێرەکانیان لە کوڕەکەیان کردووە. دوای ئەوەی کوڕەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئامێرەکەیان هەیە، دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت. دواتر باوکییان سەردانی ئاسایشی کردووە و پێی وتوون کە ئاگاداری قەدەغەبوونی نەبووە و ئامادەیە هەموو ئامێرەکانی ناو کۆگاکەیان تەسلیم بکات.
لێدوانی فەرمی: ئەو ئافرەتە بە ئاڤات وت، شەوێکیان کاتژمێر 11:30 خولەک، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان لە ڕانیە و "بە زەبر مامەڵەیان لەگەڵ کوڕەکەی کردووە و شەقێکیان لە سگی ئەو داوە کە دووگیانیش بووە"، پاشان هاوسەرەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئافرەتەکە ناچار بووە کەلوپەلی ماڵەکەی بفرۆشێت بۆ دابینکردنی پارەی کەفالەت و ئازادکردنی هاوسەرەکەی. بەڵام کاتێک گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکەی تریان لە سلێمانی، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسەی کەفالەتەکەی کردووە، هەموو کەلوپەلی ناو ماڵەکەی فرۆشتووە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم ڕووداوانە بوونەتە هۆی ئەوەی خێزانەکە بەرەو هەولێر بێن. دواجار بەهۆی گوشارە دەروونییەکانەوە، هاوسەرەکەی بەجێی هێشتوون و هەڕەشەی خۆکوشتنی کردووە. ئەمەش وای لە دایکەکە کردووە لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا پەنا بۆ پارکێک ببات.
ئاڤا هەوڵی داوە پەیوەندی بە ئاسایشی ڕانیەوە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کەیسەکە، بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






