سەرۆك بارزانی و كونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان- وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند پارتی لەگەڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد بە بێ دەستێوەردان و دیزاینی پێشوەختە بەڕێوەبچێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە یان برایێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ هاوکاریکردنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسیيەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە "دوو ساڵە پارتی هەموو هەوڵێکی دا کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کرا، بە ئاشکرا پەنا بۆ دەستی دەرەکی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دروست بکرێت. پارتی لەگەڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد بە بێ دەستێوەردان و دیزاینی پێشوەختە بەڕێوەبچێت. هەڵوێستیشی لەبەر ئەوە بووە کە پیلانی دەستبەسەردارتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان سەرنەگرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکار بێت بۆ چاودێری و گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕاستەقینە کە لە خزمەت شەرعیەت و دەنگی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






