لووتکەی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی سەبارەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 15 ئەیلوول

دیمەنی کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ لووتکەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی دەرهاوێشتەکانی دەستدرێژییەکانی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، پێشبینی دەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەم لووتکەیەدا دەربچن.
چیرۆکی سەرەکی: دەوحەی پایتەختی قەتەر، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 14 و 15ـی ئەیلوول، میوانداری لووتکەیەکی نائاسایی عەرەبی - ئیسلامی دەکات، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر. پێش لووتکەی ئەمڕۆ، دوێنێ یەکشەممە بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕایگەیاند: لووتکەی نائاسایی کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەدەچێت، پڕۆژە بڕیارێک سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات، کە پێشتر لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ لووتکەکە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەوە ئەنجامدرا.
ئەنساری ئاماژەی بەوەشدا "بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی - ئیسلامی لەم کاتەدا چەندین واتای هەیە و یەکگرتوویی بەرفراوانی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا نیشان دەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەم لووتکەیەدا دەربچن، کە ڕەنگە بگاتە ئاستی سڕکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، بە تایبەتی لەسەر ئاستی ئابووری، تا کۆتاییهاتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: چەندین بژاردە خراونەتە بەردەم لووتکەکە، لەوانە: ئیدانەکردنی ڕوونی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر وەک پێشینەیەکی مەترسیدار کە کاریگەری لەسەر سەروەری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت. هەوڵی دیپلۆماسیی هاوئاهەنگ لە ئەنجوومەنی ئاسایش، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان بۆ گوشار خستنە سەر ئیسرائیل و خستنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی پەرەسەندنەکان. هەروەها ڕێوشوێنی ئابووری و میدیایی کە ڕەنگە بگاتە بایکۆتکردن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چاودێرانیش پێیان وایە ئەم لووتکەیە تاقیکردنەوەیەکی جددی دەبێت بۆ توانای سیستمی عەرەبی و ئیسلامی لە گواستنەوە لە ئاستی ئیدانەکردنەوە بۆ ئاستی کردار، بە تایبەتی لەبەر ڕۆشنایی قەبارەی هەڕەشە ئەمنی و سیاسییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






