سعوودیە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
سعوودیە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، دوو بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە سعودییە دەستگیر دەکرێن. 

چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سعودییە ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، لە شاری مەدینە و لەناو پاسێکی گواستنەوەی عەمرەکاران کە ژمارەی پاسەکە نێودەوڵەتیی بووە، 142 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە، ئەو هەڵمەتەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق کراوە.

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی گومانی بردنی ماددەی قەدەغەكراو بۆ سعودییە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە دەروازەی سنووری عەرعەری نێوان عێراق و سعودییە دروستبوو، بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو پێشهاتە پتر لە 30 پاسی گواستنەوەی عومرەكاران لە نۆرەی پشكنینی دەروازەكە گیریان خوارد، هۆكارەكەیشی ئەوەبووە كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی عێراق وەك پێویست پابەند نەبوون بە یاسا و ڕێساكانی وڵاتی سعودییە.

لەلایەکی دیکەوە:
پێشتریش نەقیب ئەرکان بیبانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، هەڵمەتەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە کوردستان بەردەوامن و لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 949 تۆمەتباری بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون. دەستگیرکردنی ئەو دوو بازرگانەی ماددەی هۆشبەریش لەسەر بنەمای زانیاری ئەوان بووە و بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ماددەی هۆشبەرەکانی عێراق و ئاسایشی سلێمانی ئەرکەکە ئەنجام دراوە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: بە هاوکاری ئەوان دوو بارزگانی گەورەی تلیاک لە وڵاتی سعودییە دەستگیر کراون، بە وتەی عەقید سەلام، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش کە چیرۆکی دەستگیرکردنی دوو بازرگانەکەی بۆ ئاڤا گێڕایەوە و گوتی: ئەوانە کۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵ گیراون، هەروەها دانپێدانانیان لەسەر هەموو شتێک کردووە و گوتوویانە لەڕێگەی وشکانی بە پاسی حاجیان و عومرەکاران ماددەی هۆشبەریان لە عێراقەوە بۆ سعودییە گواستووەتەوە، دانیان بەوەشدا ناوە لە عێراق و ئێران و تورکیا و سعودییە و ئوردن بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر کردووە.

لەبارەی شێوازی دەستگیرکردنیان عەقید سەلام دەڵێت، ئێمە چەند مانگێک پێش دەستگیرکردنیان زانیاریمان لەبارەیانەوە هەبوو، هەموو شتێکمان لەبارەیانەوە کۆکردەوە، ئینجا هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق کرد، دواتر پەیوەندیمان بە هێزە ئەمنییەکانی سعودییەوە کرد و ئاگادارمان کردنەوە، لەسەر بنەما و هاوکاریی ئێمە دەستگیرکران.

ئەمەش بزانە: ئەو دوو كەسە عەرەبن و خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینن، بەڵام لە عێراق نەژیاون، لە پەنای حەج و عومرە و گەشتكردن بۆ سعودییە  چەندین ساڵ خەریكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر بوونە، تازە ئاشكرا بوونە و لە ناوچەی مەیدانی مەدینەی سعودییە دەستگیر كراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ