ترەمپ و زێلێسکی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ و زێلێسکی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە واشنتن

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا دیداری لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەبێت.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 16-9-2025، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی لەسەر پرسی شەری ڕووسیا و ئۆکراینا کۆدەبێتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی کۆتایی هێنان بەو شەرە دەدات.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ،  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: ''ترەمپ چەندین جار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پووتین و زێلێنسکی هەبووە و هەفتەی داهاتووش ترەمپ و زێلێنسکی لە نیویۆرک بۆ مەبەستی تاوتوێ کردنی هەوڵەکانی ئاشتی و پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە کۆدەبنەوە''.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ چەندین جار هەوڵی داوە پوتین و زێلێنسکی کۆبکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەری ئۆکراینا، بەڵام پوتین ئەمەی ڕەتکردووەتەوە و زێلێنسکی بە سەرۆکێکی ناشەرعی داناوە هەر بۆیە وەک نێوەندگیرێک لە نێوانیاندا مامەڵە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ