
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت هیچ نوێنەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری نەکردووە و کۆبوونەوەکە بۆ سبەی چوارشەممە هەڵگیراوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا لەگەڵ دوو بەرپرسی باڵا قسەی کردووە، هەردوو بەرپرسەکە دەڵێن، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری ناکات، ئەمەش لەبەرئەوەی بەشداری هەر نوێنەرێکی کورد لەو دانیشتنە. دواتر بڕیاری کۆبوونەوەکە دەبێتە بڕیارێکی پابەندکاری.
دەروون مەلا ناجی دەشڵێت: ئەو بەرپرسە باڵایانەی هەرێمی کوردستان وتویانە، داواکارییەکە لە بنەڕەتدا داواکاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بووە بۆیە نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداری ناکات، لەبەر ئەوەی زانراوە نیەتێک هەیە لە بەغدا بۆ بەلایەکداخستنی ئەم بابەتە. ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی بە دڵ نەبێت دەتوانێت لە دادگەی فیدڕاڵی تانە لە بڕیارەکە بدات.
لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پەیامنێری ئاڤا دەڵێت: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکە بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هاتووە و بەکراوەی بۆ سبەی چوارشەممە جێهێڵدراوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە سبەی دەستەی گشتیی کۆببێتەوە ڕوونکردنەوەکانی بۆ حکومەتی عێراق بنێرێتەوە، ئەمەش چونکە بەپێی یاسای ئەنجوومەنی دەوڵەت ساڵی 1979، ئەنجوومەنی دەوڵەت شەش دامەزراوە پێکدێت، سێیانیان دەستەیە و سێیانیان دادگایە. ئەوەی ئەمڕۆ تەنیا ڕاوێژکاری بووە و بڕیاری کۆتایی لای دەستەی گشتییە. هەر بۆیە ئەمڕۆ بابەتی داهاتی نانەوتی ناچێتە ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە 22 ناوچەی بەغدای پایتەخت هەڵمەتێکی ئەمنی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەرع