
ژمارەیەک قوتابی خوێندنی کوردی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، " ئەمساڵ هەشت هەزار منداڵ لە پۆلی یەکەم لە خوێندنگە کوردییەکانی کەرکووک تۆمار کراون".
وێنە گەورەکە: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێشکەوتنی سێکتەری پەروەردە و خوێن بە زمانی دایک لە کەرکووک، هەڵمەتێکی بەناونیشانی 'نەوەی ئایندە' بۆ قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی بەتایبەت ئەوانەی ئەمساڵ (2025-2026) دەخرێنە بەر خوێندن، ڕاگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش پێداویستییەکانی خوێندنیان لە ئەستۆ دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ هەشت هەزار قوتابی پۆلی یەک لە خوێندنگە کوردییەکان تۆمار کراون، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەزار قوتابی زیادی کردووە.
-سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی دەڵێت: ساڵانە خواست لەسەر خوێندن بە زمانی کوردی لە کەرکووک زیاد دەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەی دەرچوون لە خوێندنگە کوردییەکان زیاترە و ئیدارەیان ڕێک و پێکترە.
-بەگوێرەی کامەران عەلی ڕێژەی خوێندن بە زمانی عەرەبی و تورکمانی لە کەرکووک کەمی کردووە، هۆکارەکەشی بۆ بێسەروبەری ئیداری و گەندەڵی دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا 100 هەزار قوتابی لە خوێندنگە کوردییەکانی کەرکووک بە زمانی کوردی دەخوێنن.
لەلایەکی دیکە: بە گوتەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، سەرەڕای ئەوەی قوتابیان لە خوێندنگە عەرەبییەکان دەچنە خوێندنگە کوردییەکان، هاوکات لە لادێکانی سنووری کەرکووکیش قوتابی عەرەب دەچنە خوێندنگە کوردییەکان، بەڵام ژمارەیان کەمە.
ئەمەش بزانە: بەخێوکەری قوتابیانی سەرەتایی لە کەرکووک دەتوانن ئەم لینکە پڕبکەنەوە، لە ماوەیەکی کەمدا تیمی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەڵامیان دەدەنەوە و پێداویستییەکان بۆ قوتابییەکانیان دابین دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەڕع