ئاڤا نیوز
دوو هەفتەیە کارگەیەکی لم و چەو لەسەر زێی گەورە لە سنووری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش دەستی بەکارکردووە و بووەتە هۆی نیگەرانیی دانیشتووانی ناحیەکە، ئەمەش بە پیسکردنی ئاوی خواردنەوە و نیگەرانییەکان لەسەر تەندروستیی گشتی.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ چەند هاووڵاتییەکی دانیشتووی کەڵەک بە ئاڤایان ڕاگەیاند، کارگەکە تەنیا 100 مەتر لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەکەوە دوورە. ئەوان دەڵێن، "دوای دەستبەکاربوونی کارگەکە، ئاوی خواردنەوەمان زۆر پیس بووە و گۆڕاوە، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، بە دەیان کەس تووشی نەخۆشی گورچیلە دەبن."
لێدوانی فەرمی؛ عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک، لە لێدوانێکدا بۆ بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، کارگەکە "مۆڵەتی یەک ساڵی کارکردنی هەیە لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی لەسەر زێی گەورە." سەبارەت بە ناڕەزاییەکانی خەڵکیش، بەڕێوەبەری ناحیەکە گوتی، "کارگەکە کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی زێ نابێت."
گوتیشی بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوە، "سبەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیە و شارەوانی و فەرمانگەی ئاو سەردانی شوێنەکە دەکەین و پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوە دەکەین. ئەگەر کارگەکە کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست کردبێت، کارکردنی کارگەکە ڕادەگرین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمهتگوزارییهكی نوێ له 'Visit Kurdistan'ـهوه بۆ هاونیشتمانییان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە تێپەڕاندنی گرفتە سیاسییەکانی عێراق دەکاتەوە