
ساتی کارکردن لە بەنداوی دوین لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
زیاتر لە ساڵێکە کارکردن لە پڕۆژەی بەنداوی دوین لە هەولێر بەردەوامە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری بەنداوەکەش دەڵێت، "12%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواوبووە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 16-9-2024، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوین دانرا، کە دەکەوێتە دووریی 40 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای هەولێر، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەنداوی دوین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارکردن لە پڕۆژەی بەنداوی دوین بەردەوامە، هاوکات نۆ بەنداوی بچووکیش لەسەر ڕێڕەوی بەنداوی دوین لەگەڵ تۆڕی ڕێگاوبانەکانی دەوری بەنداوەکان بە یەک پاکێج دروست دەکرێن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەنداوی دوین دەڵێت، 12%ی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە، تاوەکو ساڵی 2028ـش کارەکانی بەندوی دوین و نۆ بەنداوە بچووکەکە و ڕێگاکانی دەوری بەنداوەکە تەواو دەبن.
زانیاری زیاتر: سەرەوەی بەنداوەکە بەرزییەکەی 95 مەترە و درێژییەکەی 360 مەترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوەکە بە شێوازی كۆنكرێتیی ئاڕ سی سی دروست دەكرێت، هەروەها توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بۆچی گرنگە: بەنداوەكە جگە لە پەرەپێدانی سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و كشتوكاڵ، دیمەنێكی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و جووڵەی گەشتیاریی بۆ ناوچەكە زیاد دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا، ئەمریکا بە ئەنجامدانی شەڕێکی ڕانەگەیێنراو لە دژی تۆمەتبار دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی پێشووی عێراق: نرخی کورسیی پەرلەمان گەیشتووەتە دوو ملیار دینار