لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:
لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو ئەوەیە کە هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت.

 

وێنە گەورەکە: پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە وەستاوە، لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوو لەمپەری گەورەی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانن، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت کرا و بە کۆی دەنگ پێشنیازی کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت پەسەند کرا.

 

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق، تاوەکو بابەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت ڕازیبوون بەوەی بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، دەستبەرداری ئەو بابەتە بوون بە یاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراو بێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی پێشەوا هەورامانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات. بۆیە پێویستە لەگەڵ ڕادەستکردنی نەوت، مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

 

بەشێکی دیکەی قسەکانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

-لە ئەسڵی بابەت هیچ کام لەم ڕێوشوێنانە پێویست نەبوون، هیچ هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاساکانی بودجە و یاسای کارگێڕی دارایی و دەستوور ببنە ناوبژیوان، ئەوا یەک هۆکار نامێنێت بۆ خەرجکردنی مووچە لە پاڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داواکاری و ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردون و نەناردنی مووچە بێ موبەریرە.

 

-ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاسایبوونەوە چووە، ڕۆژانە بڕی 233 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت، دەستپێکردنی ناردنە دەرەوەی نەوت خزمەتی دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

-هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو پێناوەیە کە هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت.

 

-لە بابەتی داهاتی ناوخۆ دا، یاسا چی بۆ ئێمە دیاریکردووە پێوەی پابەندین، بەبێ زیاد و کەم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ