بەرگری ڕووسیا: ئەمڕۆ بەرپەرچی 357 درۆنمان داوەتەوە

شەیری بکە لە:
بەرگری ڕووسیا: ئەمڕۆ بەرپەرچی 357 درۆنمان داوەتەوە

دیمەنی دوای هێرشی درۆنی ئۆکراینا بۆ سەر ڕووسیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دوای شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ئێستا هەردوو وڵات هێرشەکانیان بۆسەر یەکدی چڕتر کردووەتەوە و وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەرپەرچی 357 درۆنیان داوەتەوە کە لە ئۆکرایناوە ئاراستە کراون.

وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و بەهۆی شەڕەکەوە زیاتر لە 50 ناوەندی وزە و پاڵاوگەی نەوتی ڕووسیا داڕماون و ڕووخێنراون لەلایەن ئۆکرایناوە، چونکە ئۆکراینا شێوازی هێرشەکانی گۆڕیوە بۆسەر ناوەندە گرنگەکانی وزە و نەوت.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند؛ لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرپەرچی 357 درۆنی ئۆکراینامان داوەتەوە.

ئەمەش بزانە: پێگەی گلۆبەل دیفێنس بڵاوی کردووەتەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا ڕووسیا نزیکەی 560 بلیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە و لەڕووی ژێرخانی ئابووریشەوە لاواز بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ