بڕیارێك لە بەرژەوەندیی كرێكاران؛ مووچەی خانەنشینیان نابێت لە فەرمانبەری حكومی كەمتر بێت
- کوردستان
- 17 ئەیلوول

دیمەنی چەند کرێکارێک لەکاتی کارکردن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارێك لە بەرژەوەندیی كرێكاران و كارمەندانی كەرتی تایبەت دەدرێت؛ كەمترین مووچەی خانەنشینبوونیان نابێت لە ڕێژەی هەرە كەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەرانی حكومی كەمتر بێت، كە بەپێی یاسای نوێی خانەنشینی، كەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینارە.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپشتبەستن بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2012ـی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریدا بە دیاریكردنی مووچەی خانەنشینی كرێكار و كارمەندانی كەرتی تایبەت و ئەوانەی لە دامەزراوە ناحكومییەكان كاردەكەن، كە نابێت لە ڕادەی هەرە كەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەرانی حكومی كەمتر بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ـی ساڵی 2014، كەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینارە، هەموو ئەو كرێكارانەی مەرجەكانی خانەنشینی دەیانگرێتەوە نابێت مووچەكانیان لەو بڕە كەمتر بێت، لەكاتی هەبوونی سەرجەم ئەو مەرجانەی لە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران ژمارە 39ـی ساڵی 1971 هاتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، مووچەی خانەنشینی پێشەكی، نابێت لە ئاستی كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی كەمتر بێت، بە لەبەرچاوگرتنی دواهەمین بڕیاری وەزارەتی كار كە كەمترین ڕێژەی كرێی كرێكاری ناكارامەی دیاریكرد كە مانگانە بە بڕی 450 هەزار دینار و ڕۆژانەش بە بڕی 15 هەزار دینار دیاریكراوە، بەو پێیەش بێت لە هەموو بارودۆخێكدا، بۆ دیاریكردنی مووچەی خانەنشینی كرێكاران نابێت لە كرێی دیاریكراوی مانگانەی كرێكاری ناكارامە كەمتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






