
دیمەنی هاووڵاتیەک لەکاتی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەوەی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە یان کۆچی دواییان کردووە، بەهۆی کۆبۆنی ئەلیکترۆنی خۆراکەوە ناوی سێ ملیۆن کەس لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سڕدراوەتەوە، ئاشکراشی دەکات لەمەودوا ئەوانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەشەخۆراک سوودمەند دەبن ژمارەیان دەگاتە 41 ملیۆن کەس.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەندین مانگە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستیکردووە بە نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بەشێوەی ئەلیکترۆنی، لە نوێکردنەوەی پسوولەش ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان کراوە و هەموو کەسێک لە ماڵەوە دەتوانێت فۆرمی خۆیی و خێزانەکەی پڕبکاتەوە، تاکە مەرجیش ئەوەیە کەسەکە لەناوەوەی وڵات پڕی بکاتەوە، چونکە بەرنامەکە لە دەرەوەی وڵات کارناکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کاروبارەکان لەوانەش پسوولەی خۆراک، پێشبینیش دەکات لەمەودوا ژمارەی ئەوانەی لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سوودمەند دەبن بگاتە 41 ملیۆن کەس.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەنوون، تائێستا بەهۆی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکەوە ناوی سێ ملیۆن کەس لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سڕدراوەتەوە ئەوانیش ئەوانەن کە لەدەرەوەی وڵات دەژین یان کۆچی دواییان کردووە، 25ـی ئەم مانگەش کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک و بەرنامەکە ڕادەگیرێت، دواتریش بەشی سڕینەوە و زیادکردنی ئەندامانی خێزان بۆ ئەپڵیکەیشنە زیاد دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






