پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر دەگاتە گەڕەکەکانی شاوێس و پیرزین
- هەواڵ
- 18 ئەیلوول

پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بەردەوامە، بەم زووانە پرۆژەکە دەگاتە هەردوو گەڕەکی پیرزین و شاوێس لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، پڕۆژەکە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و ئێستا گەیشتووەتە گەڕەكەكانی دەرەوە و ناوەوەی سنووری 120 مەتریی هەولێر و دیوی ناوەوەی شەقامی 150 مەتری، لە مانگەکانی داهاتووشدا سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەم زووانە هێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە تۆڕەکانی ئاو لە گەڕەکەکانی شاوێس و پیرزین دەبەسترێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕی ئاوی ئەو گەڕەکانە بە تەواوی ڕێک دەخرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، زیاتر لە 90٪ کارەکانی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر تەواو بووە، لە سەرەتای مانگی 12ـی ئەمساڵیشدا لە 100٪ پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر، کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە 30 ساڵی دیکە لە شارەکە چارەسەر دەکرێت و هاونیشتمانیان هیچ گرفتێکیان نابێت.
باکگراوند: لە ڕێککەوتی 8-9-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر دانا، پڕۆژەکە لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە بە گوژمەی نزیکە 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






