ناوی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڵاو دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئەیلوول

دیمەنی ئامادەکاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لیستە سەرەتاییەکانی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی ئەنجوومەنی گەلی سووریای لە 11 پارێزگای سووریا بڵاوکردەوە و وادەیەکیش بۆ تانەدان لەسەر لیستەکان ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشبینی دەکرێت یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە ڕۆژانی 25 بۆ 27ـی ئەم مانگە (ئەیلوول) لە سووریا بەڕێوەبچێت. ژمارەی کورسییەکانییش 210 کورسی دەبێت، 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن.
بڵاوکراوەی فەرمی: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڕیارەکانی ژمارە "32 تا 42"ـی بۆ ساڵی 2025 دەرکرد، کە تێیدا لیستە سەرەتاییەکانی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی ئیدلب، دەرعا، ڕیف دیمەشق، قونەیترە، حومس، حەلەب، حەما، لازقیە، تەرتووس، دێرەزوور و دیمەشق خراونەتەڕوو.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا تانەدان لەسەر لیستی سەرەتایی لەبەردەم لیژنەی تانەدان لە پارێزگای پەیوەندیدار لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕێککەوتی بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە وەردەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەکە ڕوونیشی کردەوە، تانەدان لەسەر لیستەکان لە ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە 18 تا 20ـی ئەم مانگە قبووڵ دەکرێت، لەو ناوەندانەی خوارەوە دیاریکراون:
٠ پارێزگای دیمەشق: لە دادگای شاری دیمەشق.
٠ پارێزگای ڕیف دیمەشق: لە دادگای ڕیف دیمەشق.
٠ پارێزگاکانی دەرعا و قونەیترە: لە دادگای دەرعا.
٠ بۆ پارێزگاکانی دیکە: پێشکەش بە لیژنەکانی تایبەت بە تانەدان لە هەر پارێزگایەک دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دەستەی هەڵبژاردنەکانی سووریا، بۆ هەر کورسییەکی پەرلەمان 30 تا 50 کەس وەک دەستەی دەنگدەران دیاری دەکرێن، بەڵام ئەگەر بازنەی هەڵبژاردنەکان زیاتر لە کورسییەک بێت ئەو ژمارەیە دەکرێتە دوو بەرامبەر، واتە ئەگەر بازنەیەکی هەڵبژاردن دوو کورسی هەبێت 60 تا 100 کەس وەک دەستەی دەنگدەران دیاری دەکرێن، مەرجیشە دەستەکە نوێنەری سەرجەم پێکهاتە و چین و توێژەکانی ئەو بازنەیەی تێدابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






