فەرماندەی زێرەڤانی ڕوونکردنەوە لەبارەی پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعش بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 18 ئەیلوول
شەیری بکە لە:

وێنە عەدنان زوهێردگ، پێشمەرگەی برینداری شەڕی داعش
ئاڤا نیوز
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی: کەناڵێکی ڕاگەیاندن تەنها لەبەر وروژاندنی خەڵک و بەدەستهێنانی بینەری زیاتر، ئیسغلالی ئازارەکانی پێشمەرگەیەکی برینداریی شەڕی داعشی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی فەرماندەیی زێرەڤانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو بابەتە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: کەناڵی ڕووداو 10-8-2025 چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێشمەرگەیەک بەناوی "عەدنان زوهێردگ" کردووە کە یەکێکە لە بریندارەکانی شەڕی داعش، ئەو کەناڵە نابەرپرسیارانە و بەبێ مۆڵەتی خۆی چەند گرتەیەکی لێ بڵاوکردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، ئەوە لەکاتێکدایە ئەو پێشمەرگەیە نەخۆشیی هەبووە، بەداخەوە ڕووداو ڕەچاوی نەخۆشیی ئەو پێشمەرگەیەی نەکردووە و لەبری ئەوەی ئەوەی پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار بکات، تەنها لەبەر وروژاندنی خەڵک و بەدەستهێنانی بینەری زیاتر، ئیسغلالی ئازارەکانی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی زێرەڤانی باسی لەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە هەر لەسەرەتاوە ئەو پێشمەرگەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار یارمەتی و هاوکاری کراوە بۆ چاکبوونەوەی، هاوکات بەبڕیاری لیژنەی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە، خانەنشینکراوە.
پێویستە ڕاگەیاندنەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بە هیچ شێوەیەک بۆ سەبقی هەواڵ و زیادکردنی ڤیو، ئیستغلالی ئازاری پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان نەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە