
نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی زێڕەنگرانی هەولێڕ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وێڕای لێکەوتە نەرێنییەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ، تاکە سوودێکی بۆ ئەو گەنجانە هەبێت کە بەنیازی هاوسەرگیرین ئەوەیە؛ ئێستا خانمان بڕێکی کەمتری زێڕ بەراورد بە جاران بۆ مارەیی داوا دەکەن. ئەو هەڵوێستەی خانمان، نێوانی بووک و خەسوویشی باش کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کچانی دهۆک بەوە ناسراون کە بڕێکی زۆری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن، پێش گرانبوونی نرخی زێڕ، پرۆسەی هاوسەرگیری لە چەند ناوچەیەکی ئەو پارێزگایە، مارەییەکەی 150 مسقاڵ تاوەکو 700 مسقاڵ بووە، ئێستا ئەو دیاردەیە بەرەو لاوازی چووە و خانمان بڕی 50 بۆ 100 مسقال داوا دەکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: گرانبوونی بەهای زێڕ کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر بازاڕی زێڕینگرانی دهۆک دروست نەکردووە، شارێک کە 150 دوکانی زێڕینگەری لەخۆگرتووە، ئێستا قەبارەی ئاڵوگۆڕی زێڕ 30 کیلۆگرامە لە ڕۆژێکدا، زێڕینگەرەکان دەڵێن "بەراورد بە جاران، کڕین و فرۆشتن زیادی کردووە بەڵام ئەوە بەو مانایە نایێت، خواستی هاونیشتمانیان لەسەر کڕینی زێڕ زیاد بووە، بەپێچەوانەوە بابەتەکە ئەوەیە؛ چەندە زێڕ لەلایەن خەڵکییەوە دەکڕدرێت، ئەوەندەش خەڵکانێک هەن ئەو زێڕانەی ساڵانێکە هەڵیانگرتووە دەیفرۆشنەوە، بەو پێیەی پارەیەکی زۆرتر لە جاران دەکات."
لێدوانی فەرمی: یونس سەید ئەحمەد، زێڕینگەرێکی دێرینی دهۆکە تایبە بە ئاڤا دەڵێت، بەهای زێڕ بەرزبێتەوە یاخود داببەزێت، کاریگەری لە بازاڕی ئێمە ناکات.
ئەو زێڕینگەرە بە توانجەوە دەڵێت، "تا خانمان مابن، بازاڕی زێڕ هەر گەرم دەبێت."
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: دیاردەی داواکردنی بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی لەلایەن خانمانەوە، نێوانی بووک و خەسووشی ئاشتکردۆتەوە؛ دایکی سوفیان بە ئاڤا دەڵێت، "نازانن چەندە دڵخۆشبووین، کاتێ ئەو کچەی بووە بووکم بڕێکی کەمی زێڕی لە کوڕەکەم داوا کرد، بووکەکەم بەو کارەی سەلماندی، لە خەمی داهاتووی خێزانەکەیەتی، نەک بۆ ڕازیکردنی دڵی کەسوکاری، بارگرانی لەسەر کوڕەکەم دروست بکات."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






