ئاڤا نیوز
دوای چەندین ساڵ لە گرفتی کەمئاوی و نەبوونی کارەبای بەردەوام، هەولێر هاوینی ئەمساڵی بێ گرفت بەڕێکرد.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی گەرما و هاتنی وەرزی هاوین، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، دانیشتوانی هەولێر تووشی گرفتی کەمئاوی و نەبوونی کارەبای بەردەوام دەبوونەوە، ئەمەش زۆرجار ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێدەکەوتەوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو گرفتە گەورەیە چارەسەر بوو.
زانیاریی زیاتر: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردە و بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگی بۆ هاونیشتمانییان جێبەجێکردووە کە لە گرنگترین پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و کارەبای پڕۆژەی ڕووناکییە.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر ئێستا تەواو نەبووە، بەڵام هەرزوو فریای ئەو گەڕەکانە کەوت کەماوەی 30 ساڵە گرفتی کەمئاوییان هەیە، هاوکات پڕۆژەی ڕووناکیش کە ئەرکی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هاونیشتمانییان، ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی هەولێر لێی سوودمەندبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، تاوەکو ئێستا 90%ی کارەکانی تەواوبووە و بەمنزیکانە دەگاتە گەڕەکەکانی 'پیرزین و شاوێس'، چاوەڕوانیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی دوانزە سەرجەم کارەکانی تەواوبێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە هاووڵاتییانی هەولێر سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن، باس لەوەدەکەن لە ساڵی 1991ەوە ئەم گرفتەیان هەیە، ئەمساڵ بە تەواوی ئیسراحەتیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





