سزای قورس بۆ لێخوڕینی ماتۆڕ بەبێ بەكارهێنانی كڵاو و پێداویستیی سەلامەتی دادەنرێت

شەیری بکە لە:
سزای قورس بۆ لێخوڕینی ماتۆڕ بەبێ بەكارهێنانی كڵاو و پێداویستیی سەلامەتی دادەنرێت

دیمەنی ژمارەیەک ماتۆڕی دەستبەسەرداگیراو لەلایەن هاتووچۆی هەولێر. وێنە؛ هاتووچۆی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ماتۆڕسكیل و دیاردەی لێخوڕینی ماتۆڕ بە نایاسایی لە شەقامەكان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕێكارەكان تووندتر دەكات و سزای قورستر دەسەپێنێت.

چیرۆكی سەرەكی: بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی هاوبەشی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی هەولێر پێكهێنراوە بۆ ئاگاداربوون لە بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتن و چاككردنەوەی ماتۆڕسكیل لە شاری هەولێر، ئەوەش لەپێناو خۆبەدوورگرتنی هاووڵاتیان لە دروستكردنی ماتۆڕسكیلی بە پارچە و مامەڵەكردن بە ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا و تۆمارنەكراو.

هۆكارە زانراوەكان: بەگوێرەی داتا و بەدواداچوونەكان، بەشی زۆری ڕووداوەكانی هاتووچۆ، بەهۆی ماتۆڕسوارەوەیە یاخود ماتۆڕسكیل لایەنێكی ڕووداوەكە بووە و بەهۆیەوە مردن و برینداربوونی سەختی لێ كەوتووەتەوە.

چی ڕوویدا: ئەمڕۆ هەینی، تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە نێو بازاڕی شێخەڵڵا و بازاڕی میللی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و پەلەوەرە ماڵییەكان كە بە زۆری ماتۆڕسكیل بەكاردەهێنن، هاووڵاتیانیان لە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا ئاگادار كردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی قوربانیی ڕووداوەکان، لەمەولا هەر ماتۆڕسوارێک بە بێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لێخورینی ماتۆڕ، لەسەر شەقامەکان ببینرێت، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و دەستیش بەسەر ماتۆڕەكەیدا دەگیرێت.

پەیوەست بەم بابەتە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر داوا لە دایکان و باوکان دەكات، ڕێگری بکەن لە هەرزەکاران بۆ ئەوەی نەبنە قوربانیی مانۆڕەکانی ماتۆڕسواری و دووچاری سزای دارایی نەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ