بەهۆی ڕێکارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی زیاتر لە 600 هاوبەشی نوێ لە سۆران زیاد بووە
- هەواڵ
- 19 ئەیلوول

گرافیکی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کارەبای سۆران دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکی ڕێکارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی خەڵکێکی زۆر سەردانی فەرمانگەی کارەبای سۆران دەکەن و مامەڵەی هاوبەشی نوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: پلانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تا کۆتایی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنێتە هەموو شار و گوندێکی کوردستان. لە سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵیش کارەبا دەگاتە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە ئاڤا میدیای وت، لە ماوەی ڕابردوودا ئاگاداریەکمان بڵاوکردەوە بۆ هەموو دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ تەواوبوونی ڕێکارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی هەر ماڵێک وەک هاوبەش بەشداری نەکردبێ سزا دەدرێت. لەو کاتەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک ڕۆژانە سەردانی کارەبای سۆران دەکەن و دەستیانکردووە بە مامەڵەکردن و لەم مانگە زیاتر لە 600 هاوبەشی نوێ زیاد بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردەوان ئیبراهیم ئەوەش دەڵێت: ڕێکارە تەکنیکی و هونەرییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سەنتەری سۆران، ڕواندز، خەلیفان و بەشێکی زۆری چۆمان تەواو کراون. تەنیا سیدەکان و بارزان ماون و ڕۆژی شەممە تیمەکان دەگەنە هەریەکە لە قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی بلێ و گوندەکانی شرێ، دەربۆتک و زۆرەگڤان. بەو هۆیەوە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 4ـی ئێوارە کارەبایان نابێت.
بە وتەی بەڕێوەبەری کارەبای سۆران، تا کۆتایی ئەم مانگە هەموو ڕێکارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی تەواو دەبێت و کارەبای تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تەواوی دەکرێتە 24 کاتژمێری.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزار و 462 هاوبەش هەن و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی ئەو ژمارەیە زۆر زیاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






