ئاگرین عەبدوڵڵا: مەودای دوو هەزار و 861 كیلۆمەتر ڕێگای نوێ خراوەتە خزمەتی هاووڵاتیان
- کوردستان
- 20 ئەیلوول

د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
ئاڤا نیوز
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا مەودای دوو هەزار و 861 كیلۆمەتر ڕێگای نوێ خراوەتە خزمەتی هاووڵاتیان.
چیرۆكی سەرەكی: بایەخدان بە ژێرخانی هەرێمی كوردستان لە سەرجەم سێكتەرەكاندا، خاڵی سەرەكیی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لەنێو سەرجەم سێكتەرەكانیشدا، باشتركردنی ژێرخانی ڕێگاوبانی كوردستان، بایەخێكی تایبەتی پێ دەدرێت و لە ماوەی دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیە، 718 پرۆژەی ڕێگاوبان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون.
لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لەماوەی كابینەی نۆیەمدا، 718 پرۆژەی ڕێگاوبان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون كە گوژمەی سەرجەم پرۆژەكان، تریلیۆنێك و 31 ملیۆن دیناری عێراقی بووە و، بەهۆیەوە دووهەزار و 861 كیلۆمەتر ڕێگای نوێ كەوتووەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
زانیاریی زیاتر: بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەوەشی ئاشكراكرد، ئێستا 202 پرۆژەی ڕێگاوبان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا لەژێر جێبەجێكردن دان، بەشێكیان بەهۆی ئاڵنگاری داراییەوە بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراون و، 40 پرۆژە كاركردن تیایاندا بەردەوامە كە لەسەر هەرسێ بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی ئاسایی و داهاتی وێستگەكانی سووتەمەنی، تێچووەكانیان دابین دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






