
بەنداوی دووکان - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، ئاوەکەی دووکان پاک بووەتەوە و دابەشکردنی ئاو بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پیسبوونی ئاوی دەریاچەی دووکان بە سووتەمەنی، بەشێک لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاو وەستێنران، بەهۆیەوە گەڕەکەکانی سلێمانی، قەزا و ناحییەکانی دەوروبەری چەند ڕۆژێک بێ ئاو بوون، بەشێکیان چارەسەر بوون، ئێستا گەڕەکەکانی چوارچرا، کانی گۆمە، خەلیفاوا و چەند گەرەکێکی دیکە ماون و شەش ڕۆژە ئاویان پێنەگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: "دوو ڕۆژە بەردانەوەی ئاوی چەند گەڕەکێکی سلێمانی، قەزا و ناحییەکان دەستیپێکردووەتەوە و ئەو گەڕەکانەی ماون ئەمڕۆ ئاوی خاوێنیان پێدەگات."
بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 28-03-2024 بەهۆی پێکدادانی دوو تانکەرى سووتەمەنى لە نزیک دەریاچەی دووکان کە نەوتى ڕەشیان هەڵگرتبوو، بەهۆیەوە پاشماوەى سووتەمەنى ئەو دوو تانکەرە تێکەڵ بە ئاوى دووکان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






