
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە. وێنە؛ ڕۆیتەرز، ئەرشیف
ئاڤا نیوز
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هەماهەنگی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کۆنفرانسی "چارەسەری دوو دەوڵەتی" تاوتوێ کرد کە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لە ئاستی لووتکەدا لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە نێوان 28 بۆ 30ـی تەمموزدا، "کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی" لە نیویۆرک بە سەرۆکایەتیی سعوودیە و فەرەنسا، لە ئاستێکی باڵا بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمریکا بەشدار نەبوو. ئەمڕۆ شەممە، ماکرۆن و بن سەلمان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سعوودیە ڕایگەیاند: لە میانی پەیوەندییەکە پێداچوونەوە بە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاست بەرزی یەکلاکردنەوەی پرسی فەڵەستین لە ڕێگەی ئاشتیانە و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی کرا، هەروەها باسیان لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەیشتن بە ئاشتی، کە دەبێتە هۆی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی کرد.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم هەفتەیە خولی 80ـیەمینی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستپێدەکات کە لە 23 تا 29ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان لەوانەش؛ بەریتانیا، فەرەنسا، ئوسترالیا، ماڵتا، ئەرمینیا و لۆکسمبۆرگ ڕایانگەیاندووە لە میانەی کۆبوونەوەکە دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 12ـی ئەم مانگەدا، کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پرۆژەکەی سعوودیە و فەرەنسای بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد کە پشتگیری لە "جاڕنامەی نیویۆرک" دەکات بە ئامانجی "دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






