ئالان حەمەسەعید: وەرچەرخانی دیجیتاڵی کارێکی گەورەی بۆ کەرتی پەروەردە کردووە
- کوردستان
- 21 ئەیلوول

ئالان حەمەسەعید, وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئالان حەمەسەعید, وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردوە، پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی گەورەیان لەسەر بەرەوپێش بردنی پەروەردە دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن 2025-2026ـی لێدا.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چوار ساڵی ڕابردوو زاخۆ وەکو وەرشەیەکی گەورەبوو لە هەموو لایەک پڕۆژە جێبەجێ دەکران، ئێستا ئەم شارە ناوەندێکی گرنگە لە هەموو عێراق.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 13 قوتابخانەی نوێ دروست کراون، 78 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە.
- لە کابینەی نۆیەم ژمارەیەک پرۆژە لە سێکتەری پەروەردە ئەنجام دراون و کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر بەرەوپێشبردنی سێکتەری پەروەردە دروست کردووە.
- هەژمارە من ئەو وەرچەرخانە گەورەیە بوو لە بە دیجیتاڵیکردنی کەرتی بانکی ناوەندەکانی خوێندن یەکەم سوودمەندی ئەو پرۆژەیەن.
- پرۆژەی ڕووناکی کە نزیکەی چوار ملیۆن کەس لێی سوودمەندبووە کاریگەری زۆر گرنگی بۆ کەرتی پەروەردە هەبووە، لە بەکارهێنانی سمارت بۆرد، بەکارهێنانی تاقیگەکان، پێشتر لە نەماندەتوانی لە مانگی 12و 1و 2ی هەموو ساڵێک وانەی شەشەم نەدەخوێندرا لەبەر ئەوەی ژوورەکان تاریک بوون.
- پرۆژەی گەیاندنی خێرای ئاوی هەولێر و هەموو ئەو پرۆژانەی ئاو کە کاریان تێدا دەکرێت، کاریگەریی گەورەیان لەسەر ناوەندەکانی خوێندن هەیە و بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن بە تانکەر ئاویان بۆ دەچوو.
- پرۆژەی ڕێگاوبانەکانیش کاریگەری گەورەی لەسەر پەروەردە دەبێت، دوو هەزار و 681 ڕێگای دەرەوەی شارەکان بە بەهای یەک تریلیۆن و 32 ملیار جێبەجێ کراون، 27 هەزار مامۆستای وەزارەتی پەروەردە هاتووچۆی دەرەوەی شارەکان دەکەن، ئەمە گەیشتنێکی باشتر، خێراتر، سەلامەتتر بۆ مامۆستاکانمان دابین دەکات.
- 317 کیلۆمەتر ڕێگای گوندەکان قیرتاوکراون، جیا لەوەی لەناو شارەکان بە بەهای دوو تریلیۆن ڕێگاوبانەکان باش کراون، هەموو ئەمانەش کاریگەری هەیە لەسەر باش گەیشتن و سەلامەت گەیشتنی قوتابیان و مامۆستایان بە ناوەندەکانی خوێندن.
- ئەو پرۆژانەی لەبواری سەوزایی و پارکەکان لە شارەکان دروست دەکرێن بەپێی هەموو توێژینەوە نوێیەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر بەئاگابوونی قوتابیان و کەمکردنەوەی هەڵچوونی دەرەوەنی و زیاتر بوونی کارامەیی ئەو قوتابیانەی لە ڕۆژانی پشوو سەردانی پارک و باخچەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






