
شوێنی 22هەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی گەلی کۆماری لە ئەنقەرە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنقەرەی پایتەخت 22هەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی گەلی کۆماری دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی جەهەپە ناڕەزایەتییان لەسەر ئەنجامەکانی کۆنگرەی 38هەمینی 2023ی پارتەکە دەربڕی و ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپەیان بە پێدانی بەرتیل بە ئەندامەکان تۆمەتبار کرد و سکاڵای یاساییان تۆمارکرد، دادگای ئەنقەرە بڕیاری دا کۆنگرەی 38ی جەهەپە هەڵبوەشێنێتەوە و ئەندام و بەرپرسانی ئەو کۆنگرەیەش لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە و قەیووم لە شوێنی سەرۆکی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ دابنرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ پارتی گەل کۆماری (جەهەپە) لە ئەنقەرەی پایتەخت دەستپێکردنی 22هەمین کۆنگرەی نائاسایی ڕاگەیاند و ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە بە وتارێک دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرە و قۆناغەکانی پرۆسەکەی ئاشکرا کرد، موراد ئەمیر، جێگری سەرۆکی جەهەپەی وەک سەرۆکی دیوانی کۆنگرەکە دیاریکرا، بەپێی ڕاگەیەنراوی جەهەپە ئۆزگور ئۆزێل تەنها کاندیدە بۆ سەرۆکایەتیی جەهەپە و چاوەڕوان دەکرێت 1127 ئەندامی کۆنگرە بچنە سەر سندوقەکانی کۆنگرە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی میدیاکانی تورکیا ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە بە فەرمی بانگهێشتی کەمال کڵچدار ئۆغلۆ، سەرۆکی پێشووی جەهەپەی کردووە بەڵام ڕەتی کردۆتەوە ئامادە ببێت.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پارتی گەلی کۆماری 3 کۆنگرەی بەستووە کە بە کۆنگرەی ئەمڕۆوە دەبێت بە دوو کۆنگرەی نائاسایی و 22هەمین کۆنگرەی نائاسایی لە مێژووی جەهەپە کە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





