ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت

دیمەنی ماڵپەڕی زانکۆلاین. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، كارا دەكرێت و دەتوانن فۆرم پڕبكەنەوە بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان.

وێنە گەورەكە: ساڵانە بەر لە دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن، پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12ـی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەلای خۆیەوە ئامادەكارییەكانی بۆ كاراكردنی زانكۆلاین تەواوكردووە و لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەكی فەرمی وادەی دیاریكراوی بەردەستبوونی بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدە ڕادەگەیێنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی، چاوەڕێی داتای كۆتایی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیین بە سەرجەم بەشە زانستی، وێژەیی و پیشەییەكان كە لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆمان ڕەوانە بكرێت، ئینجا بە دیاریكراوی ڕۆژی كاراكردنی زانكۆلاین ڕادەگەیەنین و بەفەرمی بڵاوی دەكەینەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی 12، زیاتر لە 50% بوو، بەو پێیەی لە کۆی 117 هەزار قوتابی پۆلی 12، نزیکەی 60 هەزاریان دەرچوون. وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ ئەوە دەکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرجەم قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ تایبەتەکان دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ