
دیمەنێک لەو پێشانگەیەی کە ئەمڕۆ لەسەر قەڵای هەولێر بۆ ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە کرایەوە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان لەسەر قەڵای بۆ هەولێر کرایەوە، پێشانگەکە گوزارشت لە خەبات و ژیانی پێشمەرگەی ئافرەت لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 21-9-2025، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ لیندا کاپیڵا، ڕاوێژکاری سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشانگەیەکی وێنەیی لە ژێر ناونیشانی "منی ئافرەتی پێشمەرگە" بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشانگەکە لەلایەن ڕاوێژکاری سەربازی هێزەکانی هۆڵەندا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بەڕێوەدەبران.
لێدوانی فەرمی: کۆڵۆنێڵ لیندا کە خۆی خاوەن بیرۆکەی ڕێکخستنی پێشانگەکە بوو، وتی، ئەم پێشانگەیە هەڵگری ناونیشانێکی گەورەیە و تەنها وێنە لەخۆ ناگرێت، بەڵکو ئاوێنەیەکی ئازایەتی و خۆراگری و وەبیرهێنانەوەیە کە لەلایەن ئافرەتانەوە ئازادی دەپارێزرێت.
وتیشی، "من کاتێک سەیری ئەم وێنانە دەکەم، هێز و قوبانیدان دەبینم"، بۆیە دەبێت ئافرەتی پێشمەرگە بەهێز بێت، خزمەت بکات و پارێزگاری بکات، سەرکردە بێت.
لە کۆتایی وتەکانیدا کۆڵۆنێڵ لیندا ئاماژەی بەوەدا، "ئێوە ئیلهامبەخشن، بۆیە پێتان دەڵێم وەک ئافرەتێک و ئەفسەرێک و ئەندامی ئێمە، ئێوه به تەنها نین و من پێشمەرگەم".
لەلایەکی دیکەوە: لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆڵی نائاسایی ئافرەتی پێشمەرگەی لە خەبات و بەرگریدا بەرز نرخاند و تیایدا تیشکی خستە سەر یەکسانی لە نێوان پیاو و ژن لە بوارە سەربازییەکاندا و وتی، "ئێمە بە داننان بە بەشداری ئافرەتان ئەو پرەنسیپە جێبەجێ دەکەین کە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەیەکە بۆ هەمووان و دەرفەتەکان لەسەر شایستەیی و لێهاتوویی بنیات نراوە نەوەک جیاوازی ڕەگەزی و جێندەر".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشانگایە بە هەماهەنگی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بەڕێوەچوو. مەبەست لێی، ئەوە بوو کە گوزارشت لە خەبات، قارەمانیێتی و ژیانی ئافرەتانی پێشمەرگە لە نێو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا بکات و ئەم چالاکییە نموونەیەک بوو لە هاوکاری نێودەوڵەتی و بایەخپێدان بە ڕۆڵی ئافرەت لە پاراستنی نیشتمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش