
دیمەنی ئۆتۆمبێلەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر بە سەرپێچی لە فولکەیەک دەسوڕێتەوە و ناوەڕاستی شەقامەکە دادەخات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی تێپەڕێت. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند شەوێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزەری جام ڕەش لە کاتی سووڕانەوەدا لە ناوەڕاستی شەقام وەستا و فولکەیەکی سووڕانەوەی داخست، تەنیا بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی بسووڕێتەوە، هەر زوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدۆکەی بڵاوبووەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێریش بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی 2025-09-21، ئەو ئۆتۆمبێلە دەستی بەسەرداگیرا، چونکە سەرپێچی هاتووچۆی کردووە، جگە لە پۆلیسی هاتووچۆ کەس دەسەڵاتی داخستنی شەقامی نییە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وتیشی: ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری لاندگرۆزەر هایلۆکسە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەروەها سزای سووڕانەوەی سەرپێچی بۆ هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






