دیمەنی چەند ئەندامێکی گرووپە جەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
تۆڕی "فۆکس نیوز"ـی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پێشبینیی کردووە ئیدارەی ئەمریکا لە ماوەی داهاتوودا گوشار و پەرەسەندنەکانی دژی گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاد بکات، جەختیشی لەوە کردەوە ئیدارەی ئەمریکا ئێستا دڵنیایە لەوەی "هیچ کاردانەوەیەک" لە بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکان ڕوو نادات.
چیرۆکی سەرەکی: فۆکس نیوز ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە کردووە و پێشبینی دەکات لە ماوەی داهاتوودا ئەمریکا تووندتر دەبێت دژی ئەو گرووپانە. بە تیرۆرست ناساندنی چوار گرووپی چەکداریی عێراق کە سەر بە ئێرانن ڕێگە خۆشکردنە بۆ بە ئامانجگرتنیان بێ ئەوەی لێکەوتەی یاسایی هەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: تۆڕەکە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا لەسەر زاری بینهام بن تەلبیلو، پسپۆڕی کاروباری ئێران لە دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سنوورەکان و هێڵە قەدەغەکراوەکانی بەزاندووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی ناو عێراقدا وەک ئاماژەیەک بۆ کوشتنی ئەبو مەهەدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی "بەبێ ئەوەی هیچ دەرئەنجامێکی ڕاستەقینەی لێبکەوێتەوە"، تۆڕەکە ڕوونیشیکردەوە "ئەمریکا ترسی ئەوەی هەبووە بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئەو گرووپانە شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنێت لەنێوان گرووپەکان و حکومەتی عێراق".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: فۆکس نیوز دەڵێت: ئێستا ئەمریکا دڵنیایە هیچ کاردانەوەیەک ڕوو نادات ئەگەر گرووپە چەکدارەکان بەئامانج بگرێت، پێشبینی دەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا بە ئامانجگرتن و پەرەسەندنەکانی دژی ئەو گرووپانە زیاد بکات.
باکگراوند: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەریەکە لە گرووپەکانی بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەییدی شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی خستە لیستی تیرۆرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






