دوای ساڵێک لە کوشتنی؛ وردەکاریی نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی "نەسروڵڵا" بڵاو دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوای ساڵێک لە کوشتنی؛ وردەکاریی نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی "نەسروڵڵا" بڵاو دەکرێتەوە

دیمەنی ساتی بەخاک سپاردنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵڵا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووتری حیزبوڵڵای لوبنان. ڕۆژنامەی "تایمز ئۆڤ ئیسرائیل" وردەکاریی زیاتر لەبارەی بە ئامانجگرتنی ناوبراو ئاشکرا دەکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکانی F-15I و F-16I بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە، بۆمبی BLU-109ـی دروستکراوی ئەمریکایان فڕێداوەتە خوارەوە کە سیستەمی ڕێنمایی وردی تێدابووە بۆ پێکانی ئامانجەکە، ئەمە جگە لە بەکارهێنانی GPS.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، 10 فڕۆکەی هێزی ئاسمانی، 83 بۆمبیان فڕێداوە هەریەکەیان کێشیان یەک تۆن بووە، لەسەر ئەو ناوچەیەی حەشارگەی ژێرزەمینەکەی لێ بووە.

باکگراوند: لە ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیی کردە سەر شوێنێک لە بەیرووت و حەسەن نەسروڵڵای کردە ئامانج.

زانیاریی پێشوەختە لەبارەی جووڵەکانی "نەسروڵڵا"

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەست ئیسرائیل کەوتوون پشتڕاستییان کردووەتەوە، بڕیار بووە نەسروڵڵا لەگەڵ جەنەڕاڵ عەباس نیلفروشان، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە لوبنان و عەلی کەرکی، فەرماندەی میحوەری باشووری حیزبوڵڵا کۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا چەند پاسەوانێکی کەم و بازنەی ناوخۆی حیزبوڵڵا زانیارییان لەسەر ئەو حەشارگەیەی نەسروڵڵا هەبووە و ڕوونیکردووەتەوە؛ بڕیاربوو تیمێکی مۆساد ئامێرەکانی لە خاڵە پێشوەختە دیاریکراوەکانی باڵەخانەکە دابنێن کە دەکەوێتە سەرووی حەشارگەکە. هاوکات تیمەکەی مۆساد بە تەواوی ئاگاداری ئەوە بوون کە لەم کردەیە دەرفەتی مانەوەیان لە 50% زیاتر نەبووە؛ تەنانەت ئەگەر ئەندامانی حیزبوڵڵاش نەیاندۆزنەوە، ئەوا مەترسی بەرکەوتنی مووشەکیان لەسەر دەبێت لە کاتی بۆردوومانکردنی نەسروڵڵا.

چاندنی ئامێر و تیمەکەی مۆساد لە بەیرووت

ئەندامانی تیمەکەی مۆساد داوایان کردووە بۆردوومانکردنی زاحیەی بەیرووت و بە دیاریکراوی گەڕەکی حەریک کە پێگەی سەرەکیی نەسروڵڵا بوو ڕابگیرێت، لەپێناو ئەوەی بە سەلامەتی بگەنە باڵەخانەکە کە حەشارگەی سەرەکی و نهێنیی سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لێبوو و تووشی بۆردوومان نەبن. بەڵام داواکارییەکانیان بە نەرێنی وەڵام درایەوە، سەرەڕای بۆردوومانە چڕەکان تیمەکە توانی سەرکێشی بکات و بە سەلامەتی گەیشتنە باڵاخانەکە و ئەرکەکەی تەواو کرد؛ "ئامێرەکانیان لە شوێنە دیاریکراوەکاندا چاند و کشانەوە".

ئامێری "خەیاڵی زانستی"

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەو ئامێرانەی تیمەکەی مۆساد لە باڵەخانەکە جێگیریان کردووە لە شتێکی خەیاڵی زانستی دەچێ. کارکردن لەسەری لە ساڵی 2022 تەواو بووە، نزیکەی ساڵێک پێش هێرشەکەی حەماس لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 بۆ ئەوە داڕێژرابوو لێدانی ورد لە قووڵایی ژێر زەویدا ئەنجام بدات. مۆساد هەوڵیدا ئەم تەکنەلۆژیایە نەک تەنیا لە لوبنان بەکار بێنێت، بەڵکو بۆ لێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش بەکاربێنێت".

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بەشی پەرەپێدانی چەکەکانی وەزارەتی بەرگری بەشدارییان لە پەرەپێدانی ئەو ئامێرانەدا کردووە، شانبەشانی شارەزایانی هەواڵگری و تەکنەلۆژیا. هەروەها هێزی ئاسمانی و کۆمپانیاکانی بەرگری "ڕافایل" و "ئێلبیت" بەشداریان کردووە و پەرەیان بە وردبینی و توانای چوونە ناو قووڵی چەکەکان داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ