سەدر بە هاشتاگ سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە

شەیری بکە لە:
سەدر بە هاشتاگ سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە

وێنەی پەیامەکەی سەدر لە ئێکس. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، لە پەیامێکدا سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە، بەتایبەتیش سوپاسی ئیسپانیا دەکات.

وێنە گەورەکە: وڵاتانی جیهان دوو دەوڵەتی بە چارەسەر بۆ گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەزانن، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەکە لە بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، بەلجیکا و پورتوگال بە فەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستین.

پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: "شەپۆلی دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین، دڵەڕاوکێی زایۆنیستەکان زیاد دەکات، چونکە ئەنجامی دان نان بە فەڵەستین ئەوەیە؛ دان نان بە قودس و سەپاندنی سزا بەسەر هەر کەسێکدا کە هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە و گەلەکەی بە کوشتن یان ئاوارەکردنیان."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەدر ئەم هاشتاگانەی داناوە

#فەلەستین_لەیەکتر_جیانابێتەوە

#ئیسرائیل_توانای_بەرگەگرتنی_نییە

#قودس_هی_ئێمەیە

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی: "سوپاس بۆ ئەوانەی دانیان نا بە فەڵەستین، بەتایبەتی ئیسپانیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: