
یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق تاوتوێی هاوردەکردنی غاز لە وڵاتانی کەنداو دەکات، وەک هەنگاوێک بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە، هەوڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبای درێژخایەن بە بەکارهێنانی غازی تورکمانستان لەڕێگەی ئێرانەوە شکستی هێنا، ئەمەش وای کردووە بەغدا بەدوای بژاردەی دیکەدا بگەڕێت.
لێدوانی فەرمی: هەیسەم ئیبراهیم موحسین، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی ناوەڕاست، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕایگەیاند، ئاراستەی وەزارەت بۆ کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هاوردەکردنی غاز، لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەکان دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خواستە گەشەسەندووەکانی لەسەر غاز، ئەمەش توانای خۆگونجاندنی زیاتر بە وڵات دەبەخشێت لە دابینکردنی بڕی پێویست بۆ هەموو کەرتەکان و بە پلەی یەکەمیش کارەبا.
بۆچی گرنگە؟: ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی بڕێکی زیاتری غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا. هاوکات عێراق بەمە سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە هەمەچەشن دەکات و کەمتر پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەو بودجە زەبەلاحەی لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوودا بۆ کەرتی کارەبا لە عێراق تەرخانکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە نیوەی ئەو بڕە کارەبایە بەرهەم بهێنرێت کە وڵاتەکە پێویستیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






