
لۆگۆی کۆمپانیای یوتوب
ئاڤا نیوز
لە یەک کاتدا زیاتر لە 20 چەناڵی یوتیوبەرانی کورد دەسووتێت و خاوەنەکانیان زیاتر لە 300 هەزار دۆلار زیانیان بەردەکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 21-9-2025، زیاتر لە 20 چەناڵی گەورە و دیاری یوتیوبەرانی کورد دەوەستێت، هۆکارەکەش بەهۆی سزای کۆپی ڕایتەوە بووە بۆ سەر یوتیوبێک کە پەیوەندیی بەو یوتیوبانەوە نەبووە، تەنها پێشتر لەسەر سێرڤەرێک لیست کراوە و پارەکانی لە یوتیوب وەرگرتووە، کە ئێستا ئەو 20 چەناڵانەی لەسەر لیست کراوە و لەڕێگەیەوە پارەکانیان لە یوتیوب وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: ڕامان لوقمان عەبدوڵڵا، یوتیوبەری دیاری کورد و خاوەنێ چەناڵی "ڕامۆکوردش"، بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەواوی هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی چەناڵەکانمان خستووەتەگەڕ، پەیوەندیمان بە یوتیوبەوە کردووە و پێمان وتوون داخستنی چەناڵەکانمان زیانی زۆری لێداوین و پێویستە بۆمان بگەڕێننەوە، چونکە ئێمە بەپێی یاساکانی یوتیوب کار دەکەین و هیچ هەڵەیەکمان نەکردووە ببێتە هۆی داخستنی چەناڵەکانمان.
زیانی داخستنی تەواوی ئەو چەناڵانە بە زیاتر لە 300 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەبەست بەهائەددین، یوتیوبەری دیاری کورد کە تەواوی ئەو چەناڵانەی لە یوتیوب لیست کردووە بە ئاڤای گوت: توانیومانە یەکێک لەو چەناڵانە بگەڕێنێنە کە داخراوە، هەوڵەکانیشمان بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی چەناڵەکانی دیکە خستووەتەگەڕ و کاری لەسەر دەکەین، چەناڵێکیشمان گەڕاندووەتەوە کە ناوی کورد "گەیمەرە".
ژمارەکان وادەڵێن: ئاڤا میدیا ناوی بەشێکی ئەو چەناڵانەی لایە کە ئێستا سووتاون لەوانە؛- ڕامۆ کوردش، ئەکتەر گەیمینگ، مستەر شکۆ، مستەر میر، ژیار گەیمەر، هۆزان بی 12، ژڤار بی 12، زانا ئاڵتون، بیلال مەلیک، حەمکۆ، بەهەست بەهائەددین، هاوکار کینگ، بیکەی کلیپ.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و مەندەلاوی دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنی عێراقیان تاوتوێ کرد