ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی هەرێمی دنیبروبتروڤسک لە ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت و بەردەوامی هێرشی سوپا بۆ سەر هەرێمی دونتیسک و خارکۆڤ ئاشکرا دەکات.


وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەرەو ساڵی چوارەم هەنگاو دەنێت، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، بەردەوامی هێرشی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ نێو خاکی ئۆکرانیا بێ ئومێد بوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاکراوەیەکی فەرمیدا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی هەرێمی دنیبروبتروڤسک ڕاگەیاند،  وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە شاری کالینۆڤسکی لە لایەن یەکەکانی هێزی ڕۆژئاوای ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە و هێزەکانی ڕۆژئاوای ڕووسیاش بە درێژایی بەرەکانی جەنگ لە لە هەرێمی دونتیسک و خارکۆڤ پێشڕەوی گەورەیان کردووە.


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە 147 پێگەی سەربازیی چەکدارانی بیانی بەکرێگیراو، کۆگای چەک، کۆگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دوور مەودا لە لایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج و وێران کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ