گەنجێک لە هەولێر پارچە نەیزەکێک دەدۆزێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەنجێکی دارەتووی شاری هەولێر، بەردێکی جیاوازی دۆزیوەتەوە کە لە قەبارە و شێوەدا جیاوازە و بەگوتەی خۆی بەردی ئاسمانییە و نەیزەکە. 

چیرۆکی سەرەکی: پیرۆت دانیشتووی شاری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوو ساڵ بەر لە ئێستا ئێوارەیەک تەنێکی نامۆ لە ئاسمان کەوتووەتە خوارەوە، دوای دوو ڕۆژ لە گەڕان لە دەشتی دارەتوو دۆزیویەتییە و پاراستوویەتی، دوای گەڕان و لێ وردبوونەوەیەکی زۆر بۆی دەرکەوتووە ئەمە نرخەکەی خەیاڵییە. 

زانیاریی زیاتر: ئەم هاووڵاتییەی هەولێر بۆ دڵنیابوونەوە لە گومانەکانی بەردەکە دەباتە  بەشی زەوی و نەوت لە زانکۆ سەڵاحەددین و زانا شنگالی سەرۆکی بەشەکە، پشکنینی فیزیایی بۆ کردووە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەمە تەنێکی نامۆیە و دەکرێت نەیزەک بێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ